چاوشئۆغڵو: كۆتایی ساڵی داهاتوو پارچە یەكەمەكانی مووشەكی S400 مان بەدەست دەگات

sharpress.net

402 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/07/2018‌

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، لە كۆتایی ساڵی داهاتوودا پارچە یەكەمەكانی مووشەكی ئێس 400 یان بەدەست دەگات، كە لە وڵاتی روسیا كڕوویانە.

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆبوونەوەی وڵاتانی ناتۆ لەبارەی سیستەمی بەرگری ئێس-400ی رووسییەوە دواو رایگەیاند، "لە كۆتایی ساڵی داهاتوو پارچە یەكەمەكان دەگەن، پێویست بە لێپرسینەوەش ناكات لەوبارەیەوەو پێویستە ناتۆ رۆڵ بگێڕێت لە پاراستنی سەقامگیری وڵاتانی ئەندام لە ناتۆدا".

چاوشئۆغڵو ئەوەشی خستەڕوو، "دوای كڕینی ئێس-400 لە رووسیا جگە لە ئەمەریكا ژمارەیەك لە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆش لێدوانیان لە شێوەی لێپرسینەوە داوە، لەو بەشە تێدەگەین كە پەیوەندی بە تەكنیكەوە هەیە، ئاساییە هەوڵ بدرێت لەوەش تێبگەی كە هاوپەیمانان وەك دوژمن بناسی یان نا، لەوبارەیەوە ئێمەش هەستیارین و كاتێك كە كڕیمان مەرجەكانمان خستنەڕوو".

رونیشیكردەوە، هاوپەیمانان بەپیر پێداویستییەكانی ئەوانەوە نەچووە، بۆیە مووشەكەكانیان لە رووسیا كڕیوە، دەشڵێت، "باشترین داواكاری لە رووسیاوە هات و وتمان لە كۆتاییدا توركیا وڵاتێكی ئازاد و سەربەخۆیە و خۆی بڕیاری خۆی دەدات، بەڵام توركیا لە ناتۆ دوورناكەوێـەوە".
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved