پەرلەمانی كوردستان: دەبێت خولی داهاتووی پەرلەمان كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم چارەسەر بكات

sharpress.net

290 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/07/2018‌

شارپرێس-
پەرلەمانی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای هەڵپەساردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتی هەرێم بڵاوكردەوەو رایگەیاند، دەبێت خولی ئایندەی پەرلەمان لە دوو وەرزی یەكەمیدا كێشەی سەرۆكایەتی چارەسەر بكات.

لە راگەیەندراوێكدا پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێم، لە پێنج ماددە پێكهاتووە مادەی یەكەمی پڕۆژەكە كە تایبەتبوو بە دواخستنی كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و گۆڕانكارییەكی ئەوتۆی لێنەكراو بەزۆرینەی دەنگ پەسندكرا. 

ئەوەش خراوەتەڕوو، مادەی دووەمی پڕۆژەكەش تایبەت بوو بەكاركردن بەیاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم ژمارە 2ی ساڵی 2017، دوای داڕشتنەوەو زیادكردنی بڕگەیەك بۆ گرێدانی كارە كارگێڕی و ئیدارییەكانی دیوانەكە بە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بەمشێوەیە بەزۆرینەی دەنگ پەسندكرا.

هەروەها لە ماددەی سێیەمی یاساكە تایبەتبوو بەكاتی بڕیاردان لەسەر چارەنووسی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێم، دوای جێگیركردنی دەستەواژەی (لەماوەی دوو خولی گرێدانی یەكەمی پەرلەمانی داهاتوو)، بەو گۆڕانكارییەوە بەزۆرینەی دەنگ ئەو مادەیەش پەسندكرا.

مادەكانی چوارەم تا شەشەمیش لەگەڵ هۆكارەكانی دەرچوواندن تایبەتبوون بەحوكمە كۆتاییەكان و بەجیا خرانە دەنگدانەوەو پەسندكردنی هەر یەكێكیشیان بەزۆرینەی دەنگ بوو.
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved