پەرلەمانتارێك: بەرەی توركمانی هێزێكی 500 سەربازیی لە كەركوك دروستدەكات

sharpress.net

753 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/07/2018‌

 شارپرێس:
ئەندامێكی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەرەی توركمانی هێزێكی سەربازیی 500 كەسی لە كەركوك دروستدەكات.

شوان داودی، لە فراكسیۆنی یەكێتی بە رۆژنیوز-ی راگەیاندووە، "بەرەی توركمانیی هێزێكی سەربازیی لە كەركووك بۆ دروست كراوە، كە ژمارەیان 500 چەكدار دەبێت، ئەو هێزە ڕاستەخۆ لە لایەن توركیاوە سەرپەرشتیی دەكرێت و ڕاهێنانیان لە توركیا كردووە".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەو هێزە هەروەها مووچە و یارمەتی مادیی و مەعنەویان لە لایەن توركیاوە دابین دەكرێت".

داودی راشیگەیاندووە، "ئەو گروپە میلیشایە ماوەی ساڵ و نیوێكە كار لەسەر دروستكردنی دەكرێت، ئێمە لایەنە پەیوەندیدارەكانمان ئاگادار كردووەتەوە، دوای ئەوەی ئێمە ئەو پرسەمان وروژاند، چەند ڕۆژێك پێش ئێستا حكومەتی عێراق لە ڕێگای وتەبێژەكەیەوە ڕایگەیاند، كە ئاگاداری وەها بابەتێك نین".

بە وتەی داودی، "ئەو هێزە بۆ كەركووك دروستكراوە، ئەندامانی ئەو هێزە توركمانی كەركوكن و سەر بە بەرەی توركمانیین".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوەش كرد، هەوڵێك هەیە ئەو هێزەی بەرەی توركمانی بكرێتە بەشێك لە حەشدی شەعبی و وەك هێزیكی فەرمیی بناسرێت.
ه.م








ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved