تەوقەكردنێكی ترەمپ و ئەردۆغان بووەتە جێگەی سەرنج

جیهان

11/07/2018‌ 4266 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ و رەجەب تەیب ئەردۆغان لەو بەشەی كە بۆ چاوپێكەوتنی دووقۆڵیی سەركردەكان لەچوارچێوەی لووتكەی ناتۆدا لە برۆكسل تەرخانكراوە، تەوقەیەكی دۆستانەیان كرد، ئەوەش بووە جێگەی سەرنجی سەركردەكانی دیكە ئامادەبوو.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كە بەمەبەستی بەشداریكردن لە لووتكەی ناتۆدا سەردانی برۆكسلی كردووە، دیداری دووقۆڵیی لەگەڵ سەركردەی وڵاتان ئەنجامدا.

لەو بەشەر بارەگای ناتۆدا كە بە دیداری دووقۆڵیی سەركردەكان تەرخانكراوە، چەندین دیمەنی ڕەنگاوڕەنگ بوونە بابەتی وێنەی فۆتۆگرافەرەكان.

لەكاتی تێپەڕینیدا بۆ ژووری چاوپێكەوتن، ئەردۆغان لەڕێگادا گەیشت بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و ئیمانوێل ماكرۆن، سەركی فەڕەنسا و بۆ ماوەیەك گفتوگۆی لەگەڵ كردن.

ئەردۆغان دواتر چووەتە ژووری چاوپێكەوتن و بۆماوەی 40 خولەك لەگەڵ ئەنگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیا كۆبووەتەوە.
ه.م