ئامادەكاری بۆ نمایشكردنی خێراترین ئۆتۆمبیل لەسەر ئاستی جیهان

جیهان

12/07/2018‌ 580 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "بۆگاتی"ی ئەڵمانی تایبەت بەدروستكردنی ئۆتۆمبیل، ئامادەكاری بۆ نمایشكردنی ئۆتۆمبیلێكی نوێی دەكات.

پێگەی "تۆپ گێر" بڵاویكردەوە، كە ئەو ئۆتۆمبیلە ناوی "بۆگاتی كیرۆن دیڤۆ"یەو خێراترین ئۆتۆمبیلە سەر ئاستی جیهان.

نرخی ئەو ئۆتۆمبیلە نوێیە لەنێوان 5 بۆ شەش ملیۆن یۆرۆ دەبێت، تائێستا وردەكاری تایبەتمەندییەكانی نەخراوەتەڕوو.

خێرایی ئۆتۆمبیلەكە بەشێوەیەك دەبێت، كە لەسفر میلەوە دەكاتە 60 میل ئەوەش تەنیا لەماوەی 2.5 چركە، كە ئەوەش خێراییەكی زۆرە بۆ ئۆتۆمبیل.

هـ ـ ح