توێژینەوەیەك چای سەوز بە كلیلی تەمەن درێژی دەزانێت

جیهان

12/07/2018‌ 491 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی چای سەوز سوودێكی زۆری بۆ لەشی مرۆڤ هەیەو دەبێتە هۆی تەمەن درێژی.

توێژینەوەكە لەرۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاوكراوەتەوە، كە جوانا ماكمیلانی دكتۆری ئوستورالی ئەنجامیداوەو هۆكاری ئەوەی چای سەوز دەبێتە هۆی تەمەندرێژی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە، كە ماددەی دژە ئۆكسانی تێدایە.

هەروەها چاوی سەوز دەوڵەمەندە بەمادەیەك، كە ناوی "پۆلیفینول)ە، ئەوەش هۆكارێكە بۆ ئەنجامدانی كرداری ئۆكسان لەجەستەداو سوودێكی زۆر دەگەیەنێت بەمرۆڤ.

توێژینەوەكە رێنمایی دەكات گرنگییەكی زۆر بدرێت بەخواردنەوەی چای سەوز ، بەشێوەیەك جێگەی چای رەش بگرێتەوە بۆ خواردنەوە.

هـ ـ ح