خوشكە بچووكەكەی كارداشیان لەبردنەوەی نازناوێكی جیهانی نزیك دەبێتەوە

جیهان

12/07/2018‌ 935 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كایلی جێنەر خوشكی بچووكی كیم كارداشیانی ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمریكی، خەریكە پێش خوشكە گەورەكەی دەكەوێت‌و نازناوێكی جیهانی دەباتەوە.

جێنەر، كە لەبیتەكانی تەمەنییەتی، لە مانگی ئابی داهاتوو وێنەی دەچێتە سەر گۆڤاری "فۆربس"ی ئەمریكی، ئەوەش بەهۆی یەكێكە لەژنە ملیاردێرەكانی ئەمریكا.

بەپێی گۆڤاری "فۆربس" ئێستا سامانەكەی كایلی جێنەر نزیكەی 900 ملیۆن دۆلارە، كە ئەوەش بڕێكی زۆرە بۆ تەمەنی كچێكی وا.

بەوەش كایلی جێنەر (20 ساڵ) پێش كیم كارداشیان (37 ساڵ)ی خوشكە گەورەی دەكەوێت، كە ئەوەی دووەم سامانەكەی 350 ملیۆن دۆلارە.

ئەو خوشكە بچوكەی كیم، بەو سامانەوە نزیك دەبێتەوە لەبردنەوەی نازناوی بچووكترین كچە ملیاردێری جیهانی.

هـ ـ ح