بەرشەلۆنە لەگەڵ ئەستێرەیەكی پاریس سان جێرمان دەگاتە رێككەوتن

وەرزش

12/07/2018‌ 344 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنەی ئەو وڵاتە، گەڵ ئەستێرەیەكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی گەیشتووەتە رێككەوتن.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە، لەگەڵ ئەدریان رابیۆی یاریزانی هێڵی ناوەند گەیشتووەتە رێككەوتن‌و لەم هاوینە روو لەیانە كەتەلۆنییەكە دەكات.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە رێككەوتنەكەی بەرشەلۆنەو ئەو یاریزانە 600 هەزار یۆرۆ وەك موچەی مانگانە دەبێت، بەڵام یانە پاریسییەكە تائێستا بەو گرێبەستە رازی نەبووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوو رۆژە پیپ سیجورا بەرێوەبەری گشتی یانەی بەرشەلۆنەو ئییریك ئەبیداڵی سكرتێری هونەری یانەكە لەشاری پاریسی فەرەنسان، ئەوەش بۆ كۆتایی هێنان بەگرێبەستی ئەو یاریزانە.

یانەی بەرشەلۆنە تاك لایەنە لەگەڵ یاریزانەكە گەیشتووەتە رێككەوتن‌و بڕیارە گفتوگۆ لەگەڵ یانە پاریسییەكەش بكەن، بۆ ئەوەی هەردوولا بگەنە رێككەوتنی كۆتایی.

هـ ـ ح