شارپرێس:
خوان كوادرادۆی كۆڵۆمبیو یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی بەشێوەیەكی سەیر پێشوازی لەكریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالیو یاریزانی نوێی یانەكەی كرد.
كوادرادۆ لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرو لەئەژماری تایبەتی خۆی، درێسێكی یانەی یۆڤانتۆسی بەرزكردووەتەوە، كە ژمارە حەوتو ناوی رۆناڵدۆی لەسەرە.
ئەو یاریزانە كۆڵۆمبییە، كە پێشتر ژمارە حەوتی یانەی یۆڤانتۆسی هەڵدەگرت، لەسەر وێنەكەش نووسیوییەتی: شانازییەكی گەورە پێشوازی لەو یاریزانە دەكەینو هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین.
رۆناڵدۆ لەیانەی ریاڵ مەدریدەوە بە گرێبەستێكی 100 ملیۆن یۆرۆیی رووی لەیانەی یۆڤانتۆس كردو بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەمیدیاكان بناسێنرێت.
هـ ـ ح