لەلوتكەی ناتۆدا سەركردەكان سەیری یاری نێوان كرواتیا و ئینگلتەرایان كرد

جیهان

12/07/2018‌ 1115 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، و راوێژكاری ئەڵمانیا، و سەرۆكوەزیرانی ئەلبانیا، لەلوتكەی ناتۆ لە بڕۆكسل پایتەختی بەلجیكا لە شاشەی مۆبایلەوە و بەسەرپێوە سەیری یاری نێوان كرواتیا و ئینگلتەرایان كرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵ، سەرۆكوەزیرانی ئەلبانیا، ئیدی راما لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بە ناوی "دوا خولەك" بڵاوكردووەتەوە، كە تێدا چەند سەرۆكێكی لوتكەی ناتۆ دەبینرێت.

لەكاتێكدا سەركردەكان بە وردی سەیری دوا چركەكانی رووبەڕووبوونەوەكە دەكەن، هەروەها لەبارەی یاریەكەیشەوە دەدوێن.

لە گرتەكەدا چاوشئۆغڵو بەمای دەڵێت: كە ناوبژیوانی یارییەكە جونەیت چاكر بەڕەگەز توركە، هەروەها لەگەڵ كۆتاییهاتنی یارییەكە سەرۆكوەزیرانی ئەلبانیا، ئیدی راما دەچێتە لای مای، كە ئەگەری چانسی بردنەوەی وڵاتەكەی كۆتایی هاتووە و دڵی دەداتەوە و دەڵێت "یاری مۆندیال دێتە وڵاتانی بەڵقان".

شەوی رابردوو یاری كرواتیاو ئینگلتەرا لەچوارچێوەی یارییەكانی مۆندیال بەرێوەچوو، كە كرواتییەكان بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك بردیانەوەو سەركەوتن بۆ یاری كۆتایی مۆندیال.

هـ ـ ح