شارپرێس:
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین بڕیاریداوه ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه بێت، به‌ڵام یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته هه‌وڵی مانه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی ئاس-ی ئیسپانی، خۆرخێ سامپاولی ڕاهێنه‌ری ئه‌رژه‌نتین بڕیاریداوه ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و وڵاته ببێت.
ڕۆژنامه‌كه پێشبینی ئه‌وه‌شیكردووه كه له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا سامپاولی ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین ده‌یه‌وێت سامپاولی وه‌ك ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه بمێنێته‌وه، به‌ڵام گه‌ر نه‌توانێت به‌مانه‌وه قایلی بكات، ئه‌وا ده‌بێت تا كۆتایی ساڵ موچه‌ی ناوبراو بده‌ن.
ر . ج