شارپرێس:
مانگی داهاتوو كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یه‌كه‌م یاریی خۆی به‌درێسی یۆڤانتۆسه‌وه به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئه‌نجامده‌دات.
ڕۆژی 5-8-2018 له‌یارییه‌كانی جامی جیهانی یانه‌كان هه‌ردوو یانه‌ی یۆڤانتۆس‌و ڕیاڵ مه‌درید ڕووبه‌ڕوی یه‌كده‌بنه‌وه، له‌ئێستاشه‌وه یۆڤی ده‌یه‌وێت كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌دا یاریی بكات.
له‌پاش 9 ساڵ له‌یاریكردن له‌ڕیزی ڕیاڵ مه‌درید، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سه‌ره‌نجام بڕیاریدا ریزی یانه‌كه جێبهێڵێت، به‌گرێبه‌ستێكی 100 ملیۆن یۆرۆیی‌و موچه‌ی ساڵانه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ، ڕویكرده یانه‌ی یۆڤانتۆس.
ڕۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا ئه‌وه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه، هانده‌رانی یانه‌ی خانمه پیره‌كه فشاریان خستوه‌ته‌سه‌ر یانه‌كه‌یان، بۆئه‌وه‌ی ڕۆناڵدۆ به‌خێرایی به‌شداریی له‌مه‌شق‌و ڕاهێنانه‌كانی یۆڤانتۆسدا بكات، بۆئه‌وه‌ی له‌یارییه‌كه‌ی مانگی داهاتوودا به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید، بۆ یه‌كه‌مجار درێسی یۆڤی بپۆشێت.
ڕ. ج