شارپرێس:
دادگای ئه‌ڵمانیا سزای زیندانیی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر ئافره‌تێكدا سه‌پاند، كه تۆمه‌تی هاوسۆزبوون بۆ نازییه‌كانی درابوه پاڵ، هاوكات ئه‌و ئافره‌ته چه‌ند كه‌سێكی كوشتبوو.
دادگای ئه‌ڵمانیا سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر ئافره‌تێكی وڵاته‌كه‌ی به‌ناوی زیتی زشایبی ته‌مه‌ن 43 ساڵدا سه‌پاند، كه ئه‌و ئافره‌ته هاوسۆزبووه له‌گه‌ڵ گروپی نازییه‌كاندا، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه بیری نازیه‌ت پاڵنه‌ربووه بۆ ئه‌وه‌ی 10 كه‌س بكوژێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی زشایبی كوشتوونی 8 كه‌سی به‌ڕه‌گه‌ز توركن كه په‌نابه‌ربوون له‌ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ كه‌سێكی یۆنانی و پۆلیسێكی ئه‌ڵمانیان.
به‌گوێره‌ی یاسای ئه‌ڵمانیا ئه‌و كه‌سانه‌ی سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تاییان بۆ بڕاوه‌ته‌وه، ده‌توانن پاش به‌سه‌ربردنی 15 ساڵ له‌حوكمه‌كه‌یان به‌مه‌رج ئازاد بن، به‌ڵام ئه‌و ئافره‌ته نازیسته ئه‌و یاسایه نایگرێته‌وه، چونكه به‌تاوانێكی "گه‌وره" هه‌ڵساوه ئه‌ویش كوشتنی چه‌ندین كه‌س بووه.
ڕ . ج