شارپرێس:
جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ڕایگه‌یاند، چونكه كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانی به‌رشه‌لۆنه نییه، ئاسانتر یانه‌كه‌ی جێهێشت.
جۆردی كاردۆنه‌ر جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌باره‌ی ڕۆیشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕایگه‌یاند، "جیاوازی نێوان لیۆنێل میسی‌و ئه‌ندرێس ئینێستا‌و هێرناندز له‌گه‌ڵ ڕۆناڵدۆ ئه‌وه‌یه، ئه‌و سێ یاریزانه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیانه‌وه له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یاریده‌كه‌ن، هه‌ر له‌وێش كۆتایی به‌یاریكردن دێنن".
پێده‌چێت جێگری سه‌رۆكی به‌رشه‌لۆنه نهێنییه‌ك له‌باره‌ی ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ له‌ڕیاڵ مه‌درید بزانێت، چونكه ڕایگه‌یاند، "یاریزانانی به‌رشه‌لۆنه ئاسوده‌ترن له‌یانه‌كه‌یان".
به‌گرێبه‌ستێكی 100 ملیۆن یۆرۆیی‌و موچه‌ی ساڵانه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی یۆڤانتۆسه‌وه كرد.
ڕ . ج