ڕیاڵ مەدرید چەند یاریزانێکی بۆ جێگرتنەوەی ڕۆناڵدۆ دیارکردوە

وەرزش

12/07/2018‌ 383 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پێنج یاریزانی بۆ شوێنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی دیاریکردووە.

 

ڕۆژی پێنج‌شەممە پێگەی دەیلی ستاری ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە "کارگێری یانەی ڕیاڵ مەدرید ناوی پێنج یاریزانی پێشنیازکردووە بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ ئەنجام بدرێت".


دەیلی ستار ئاماژەی بەوەشداوە "ئەو یاریزانانە بریتین لە نیمار داسیلڤای بەڕازیلی، ئیدین هازاردی بەلجیکی، کیلیان مباپی فەڕەنسی، محەمەد سەڵاحی میسری و لیرۆ سانێ -ی ئەڵمانی".

ئەو ماڵپەرە ئەوەشی وتوە "نیمار و هازارد نزیکترین یاریزانن کە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکەن، بەڵام ئیدن هازارد چانسی زۆرترە چونکە تا ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی نوێ نەکردوەتەوە ".

هـ ـ ر

بەپەلە