ڕاهێنەری کرواتیا: فەرەنسا لەجامی جیهانی وەدەردەنێین

وەرزش

12/07/2018‌ 587 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی کرواتیا ڕایدەگەێنێت "کرواتیا رۆحی تۆڵەسەندنەوەی لە هەڵبژاردەی فەرەنسا لەو پەڕیدایەو دەیەوێت بەهەر نرخێک بێت رۆژی یەکشەممە یاریی کۆتاییان لێ بباتەوە".


ئەمڕۆ زلاتکۆ دالیچی راهێنەری هەڵبژاردەی کرواتیا ڕایگەیاند "ئەم یارییە هەلێکی باشە بۆ ئەوەی تۆڵەی مۆندیالی 1998 لە هەڵبژاردەی فەرەنسا بکەینەوە".


لە مۆندیالی 1998 و لە قۆناغی نیوەی کۆتاییدا هەڵبژاردەی فەرەنسا بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێک بردنەوە بەسەر هەڵبژاردەی کرواتیا بەدەستهێنا و دواجار نازناوەکەش بەرزدەکەنەوە، هەربۆیە راهێنەرەکەی کرواتیا دەیەوێت تۆڵەی ئەو یارییە بکاتەوە.


شەوی رابردوو هەڵبژاردەی کرواتیا بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێک یاریی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بردەوەو بۆ یاریی کۆتاییش رووبەڕووی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەبنەوە.
هـ ـ ر