دوای رزگاركردنی منداڵەكان.. ئەشكەوتەكەی تایلەند دەكرێتە گۆڕستانی گەشتیاری

جیهان

13/07/2018‌ 838 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسانی رزگاركردنی 12 منداڵەكەو راهێنەرەكەیان رایانگەیاند ، كە ئەو ئەشكەوتەی منداڵەكان تێیدا گیریانخوارد، دەكرێتە مۆزەخانە.

بەرپرسان رایانگەیاند، مۆزەخانەكە ناودەنرێت، گۆڕستانی گەشتیاری‌و تێدا یادەوەرییەكانی رزگاركردنی ئەو منداڵانەو راهێنەرانە دەپارێزرێت.

لەدوو هەفتەی رابردوو 12 منداڵی یاریزانی تۆپی پێی‌و راهێنەرەكەیان چوونە ئەشكەوتێك لەتایلەند، دواتر بەشێكی ئەشكەوتەكە داڕماو دوای هەوڵێكی زۆر توانرا منداڵەكان رزگاربكەن.

ئەو ئەشكەوتە پێشتر ناوی "تام لوانگ" بوو، ماوەی پرۆسەی رزگاركردنی منداڵەكانیش 10 رۆژی خایاند، كە بەگەورەترین پرۆسەی رزگاركردن لەسەرانبەری جیهان دانرا.

هـ ـ ح