یۆڤانتۆس نرخی كۆتایی هیگواین دیاریدەكات

وەرزش

13/07/2018‌ 339 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی نرخی كۆتایی بۆ فرۆشنی گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەكەی دیاریكرد.

یانەكە لەبەیاننامەیەك رایگەیاند، كە هەر یانەیەك دەیەوێت ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە بكرێت، دەبێت بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ.

ئەمە لەكاتێكدایە، یانەی یۆڤانتۆس لەدوای كڕینی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەوێت گۆنزالۆ هیگواین لەم هاوینە بفرۆشێت.

هیگواین لەهاوینی 2016 لەیانەی ناپۆلییەوە رووی لەیانەی یۆڤانتۆس كرد، كە بەهای گرێبەستەكەی 94 ملیۆن یۆرۆ بوو.

هـ ـ ح