رۆشتنی رۆناڵدۆ كاریگەری زۆری لەسەر ریاڵ مەدرید داناوە

وەرزش

13/07/2018‌ 538 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی لەیانەی ریاڵ مەدرید كاریگەری زۆری لەسەر یانە مەدریدییەكە داناوە.

بەپێی سەرچاوەكان كاریگەرییەكە لەسەر یانەی ریاڵ مەدرید لەپەرە فەرمییەكانی یانەكەیە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كە ژمارەی سەردانیكرانی كەمبوون.

هەر بەپێی سەرچاوەكان ژمارەی فۆڵۆوەرەكانی یانەی ریاڵ مەدرید لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە 31,97 ملیۆنەوە بووە بە 31,02 ملیۆن فۆڵۆوەر.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەچەند رۆژی رابردوو پەیوەندیكردنی بەیانەی یۆڤانتۆسەوە راگەیەنرا، ئەوەش بەگرێبەستێكی 100 میلیۆن یۆرۆیی، كە ئەوە كاردانەوەی جۆراوجۆری دروستكردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ژمارەی فۆڵۆوەرەكانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر زیاتر لە 74 ملیۆن فۆڵۆوەرە، كە سەرو ریزبەندی یاریزانانی جیهانی گرتوە.

هـ ـ ح