ڤیدیۆیەكی پیاوانی ئاگركوژێنەوەی كرواتیا كاردانەوە دروست دەكات

جیهان

13/07/2018‌ 706 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوبووەتەوە، كە تایبەتە بە پیاوانی ئاگركوژێنەوە لەكرواتیا.

لەگرتە ڤیدیۆییەكە دەبینرێت، كە لەوكاتەی پیاوانی ئاگركوژێنەوە لەبنكەی ئاگركوژێنەوە سەیری یاری هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان دەكەن، زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدەدات، راستەوخۆ سەیركردنی یارییەكە جێدەهێڵن‌و روو لەو شوێنە دەكەن، كە ئاگرەكەی لێكەوتووەتەوە.

یارییەكەی كرواتیا لەبەرانبەر روسیا بووە لەیارییەكانی مۆندیالی 2018، كە لەهەفتەی رابردوو بەرێوەچوو، لەو كاتەشدا زەنگەكە لێیداوە، كۆتا لێدانی یەكلاكەرەوە لێدراوە.

بەڵام لەگرتەكە دەبینرێت پیاوانی ئاگركوژێنەوە یارییەكە جێدەهێڵن، بەو هۆیەشەوە لەتۆڕە كۆمەلایەتییەكان ستایشێكی زۆر كراون.