كایلی جێنەر نازناوی بچووكترین ملیاردێری ئەمریكا وەردەگرێت

جیهان

13/07/2018‌ 1073 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڤاری فۆربسی ئەمریكی نازناوی بچووكترین ملیاردێری ئەمریكای دایە كایلی جێنەری خوشكی بوچكی كیم كاردیشیانی ئەستێرەی بواری تەلەفزیۆنی ئەمریكی.

كایلی جێنەر تەمەنی 20 ساڵەو سەرمایەگوزاری لەبواری جوانكاری دەكات‌و لەساڵی 2016 براندێكی تایبەت بەهۆی هەیە، كە كەلوپەلە جوانكارییەكەی نرخی 29 دۆلارە.

بەپێی گۆڤارەكە لەساڵی 2016 رێژەی قازانجی ئەو كچە 100 % بووەو لەماوەی رۆژێكدا زیاتر 19 ملیۆن دۆلاری دەستكەوتووە.

هەر بەپێی گۆڤارەكە بەهۆی ئەو قازانجە زۆرانە كایلی ئێستا خاوەنی 900 ملیۆن دۆلارەو بچووكترین ملیاردێری ئەمریكایە.

هـ ـ ح