زیاتر لەسێ‌ ملیۆن گەشتیار لەكاتی مۆندیالی روسیا سەردانی مۆسكۆیان كردووە

جیهان

13/07/2018‌ 206 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نیكۆلای گۆلیاێفی سەرۆكی لیژنەی وەرزش‌و گەشتیاری لەمۆسكۆ رایگەیاند، زیاتر لە 3 ملیۆن كەس لەكاتی یارییەكانی مۆندیال سەردانی شارەكەیان كردووە.

نیكۆلای گۆلیاێف لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، لەشاری مۆسكۆ 11 یاری لەیارییەكانی مۆندیال بەرێوەچوو، كە ئەو گەشتیارانە بۆ سەیكردنی یارییەكان سەردانی شارەكەیان كردووە.

بەقسەی ناوبراو زیاتر لە 1.2 ملیۆن لەو گەشتیارانە لەدەرەوەی روسیاوە هاتوون‌و زیاتر لەرۆژێك لەشارەكە ماونەتەوە.

سەررۆكی لیژنەی وەرزش‌و گەشتیاری شاری مۆسكۆ روونكردووەتەوە، كە چینییەكان سەرو ریزبەندی ئەو گەشتیارانەیان گرتووەو زۆرترین خەڵكی ئەو وڵاتە سەردانی مۆسكۆیان كردووە.

گۆلیاێف ئاشكراشیكردووە، لەدوای چین، وڵاتی ئەڵمانیا لەپلەی دووەم ‌و لەپلەی سێیەم‌و چوارەمیش هۆڵەنداو فەرەنسا دێن.

هـ ـ ح