وێنە.. دیارییەك لەسەرۆكە ژنەكەی كرواتیاوە بۆ ترامپ‌و مای

جیهان

13/07/2018‌ 3119 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆڵیندا كیتاروفیچی ژنە سەرۆكی كرواتیا لەیاری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لەبەرانبەر ئینگلتەرا ئامادەنەبوو، ئەوەش بەهۆی بەشداریكردنی لەلوتكەی ناتۆ.

بەڵام ئامادەنەبوونی ژنە سەرۆكەكی كرواتیا نەبووە هۆی ئەوەی دڵی لای یارییەكە نەبێت‌و تەنانەت بەو هۆیەشەوە دیاری بەخشییە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكاو تریزا مای سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا.

یاری كرواتیاو ئینگلتەر لەچوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی مۆندیالی روسیا بەرێوەچوو، كە كرواتییەكان بەدوو گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك براوە بوون.

سەرۆكی كرواتیا، دوو درێسی هەڵبژاردەكەی بەژمارە نۆو دە بەخشییە ترامپ‌و مای، كە ناوی هەردوو سەرۆكەكەی ئەمریكاو بەریتانیا لەسەر درێسەكان بوو.

هـ ـ ح