لیبیا بەفەرمی مردنی كوڕەكەی عومەر موختار رادەگەیەنێت

جیهان

13/07/2018‌ 2443 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجوومەنی نوێنەرانی لیبیا مردنی كوڕەكەی عومەر موختاری راگەیاند، كە ناوبراو سەرپەرشتی شۆڕشی وڵاتەكەی لەدژی ئیتالیا كرد.

كوڕەكەی عومەر موختار تاكە كوڕی ناوبراو بووەو لە رۆژی پێنج شەممە كۆچی دوایی كردووە، ئەوەش لەتەمەنی 97 ساڵی دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی.

ئەو ناوی شیخ جەلیل محەمەد عومەر موختار بووەو ئەنجوومەنی نوێنەرانی لیبیاش دڵگرانی خۆی بەكۆچی دوایی ناوبراو راگەیاندووە.

شێخ محەمەد موختار، لەمانگی ئازاری رابردوو لیبیای جێهێشتبوو، كە ئامانجی جێهێشتەكەی وەرگرتنی چارەسەر بووە.