پاملا ئەندرسۆن هاندەری یاریزانە خۆشەویستەكەیەتی لەفەرەنسا

هەمەڕەنگ

13/07/2018‌ 1332 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاملا ئەندرسۆنی تەمەن ٥٠ ساڵی شۆخوشەنگ پشتگیری لەخۆشەویستەكەی عادل رامی تەمەن ٣٢ ساڵ كرد، كە یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسا بوو لەیارییەكانی مۆندیال.

پاملا بەبێدەنگی لەسەر دڵدارییەكەی بەردەوام بوو لەگەڵ ئەو یاریزانە هەتا ئەو كاتەی راپۆرتەكان لەسەر پەیوەندییە خۆشەویستەییەكەی لەگەڵ یاریزانەكە دەركەوت.

لەدوای ئاشكرابوونی پەیوەندییەكەشیان پاملا ئەندریسۆن نەترسا لەدەربڕینی عەشقەكەی بۆ خۆشەویستەكەی عادل رامی، هەروەها پشتگیری خۆی بۆ پیشاندەدا لەماوەی یاری نێوان فەرەنسا و بەلجیكا، كە رۆژی سێشەممە بوو لەیاریگای سانت پێتبورگ لەوڵاتی ڕوسیا .

پاملای تەمەن ٥٠ ساڵ، كە پێشتر لە زنجیرەی بایواچدا بەشداربووبوو، پلەكانی یاریگاوە تەماشای خۆشەویستەكەی دەكرد لەیارییەكەدا، كە فەرەنسا بە ١-٠ بردییەوە.

وەرگێڕان: دییە ف . ئەحمەد