بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

13/07/2018‌ 358 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت بەرێژەی یەك دۆلار لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە، كە بەرزبوونەوەكەی پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی لیبیاوە هەیە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 1.23 دۆلار بەرێژەی 1.7% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 74.63 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 46 سەنت بەرێژەی 0.7% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 70.84 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە كێشە بۆ هەناردەی نەوتی لیبیا دروست بووەو ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت داناوەو رۆژانە نرخەكەی بەرز دەكاتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە