ریاڵ مەدرید گرێبەستێكی گەورەی بۆ رفاندنی هازارد ئامادەكردووە

وەرزش

13/07/2018‌ 323 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاشكرایانكرد، كە یانەی ریاڵ مەدرید، گرێبەستێكی بۆ دەستخستنی تواناكانی ئیدن هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەی چیڵسی ئامادەكردووە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە، گرێبەستەكەی ریاڵ مەدرید بۆ هازارد 150 ملیۆن جونەی ئیستەرلینییە، كە دەیەوێت لەم هاوینە بیكڕێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، ریاڵ مەدرید هازارد بۆ شوێنگرەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی پێشووی دەوێت، كە بەم دوایانە رووی لەیانەی یۆڤانتۆس كرد.

ریاڵ مەدرید دەیەوێت بەو گرێبەستە تا ساڵی 2020 ئەو یاریزانە بكرێت‌و دواتریش كار بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بكات.

هـ ـ ح