عەلی ویلایەتی: فشارەکانی ئەمریکا بۆ کشاندنەوەمان لەسوریا شکست دەهێنێت

جیهان

13/07/2018‌ 493 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕاوێژکارێکی عەلی خامەنەیی ڕایدەگەینیت "بەهیچ شیوەیەک ئێران ئامادە نییە  داواکارییەکانی ئەمریکا بۆ کشانەوەی ئێران لە خاکی سوریا بەجیبهێڵێت".

ئەمڕۆ پێنجشەمە عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری عەلی خامەنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندوە "هێزەکانی ئێران و ڕوسیا لەسەدا %٨٠ی خاکی سوریایان لە تیرۆر و تیرۆرستان و گروپە چەکدارەکان پاک کردووەتەوە، بۆیە لەو وڵاتە ناکشێنەوە".

ڕاویژکارەکەی خامەنەیی وتوشیەتی "ئەوان گوێ بە داواکارییەکانی ئەمریکا نادەن بۆ کشانەوە لە سوریا و هیچ فشارێکیش کار لەوان ناکات و هەروەها هەڕەشەکانی ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هیچ کارگەری ناکاتە سەر پەیوەندییەکانی ئێران و ڕوسیا و ئەوان لەپەڕی بەهێزیدان".

هـ ـ ر