ڤیدیۆ..بەریتانیاییەکان خۆپیشاندان دژی سەردانەکەی دۆناڵد تڕەمپ بۆ لەندەن ئەنجامدا

جیهان

13/07/2018‌ 645 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژمارەیەک هاوڵاتی لە وڵاتی بەریتانیا خۆپیشاندانان دژی سەردانی دۆناڵد تڕەمپ بۆ وڵاتەکەیان ئەنجام دا.

ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەک هاوڵاتی لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.

لە خۆپیشاندانەکەدا باڵۆنێکیان دروستکردبو کە بەرزییەکەی شەش مەتر و پانیەکەیەشی ٣٠ مەتر دەبو، کە ئەو باڵۆنە لە دایبی منداڵان و ماددەی پلاستیکی دروستکرابو دروست کراوە و وە هەروەها وێنەیەکی تڕەمپیشی لەسەر چاپکرابو، ئەوەش وەکو ناڕەزایەتییەک بەرامبەرسەردانەکەی  دۆناڵد تڕەمپ".

بەرپرسانی باڵای ئەمریکاش نیگەرانیان دەربارەی ئەو هەڵوێستەی خۆپیشاندران دەربڕیوە و  بە سوکایەتی کەسییان بۆ دۆناڵد تڕەمپ ناوبردوە.
هاوکات ئەمڕۆ دۆناڵد تڕەپم لەگەڵ تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆبویەوە.

هـ ـ ر

بەپەلە