عەفرین.. چەکدارەکانی سەربە تورکیا زیاتر لە هەزار داری زەیتوونیان سوتاندوە

کوردستان

13/07/2018‌ 577 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای تورک و چەکدارەکانی سەر بەو سوپاکەی، بەردەوامن لە کاولکردنی زیاتر سنوری کانتۆنی عەفرین.


ئاژانسی هاوار نیوزی نزیک لە یەپەگە بڵاویکردووەتەوە "ئەمڕۆ هەینی  لە گوندی خۆزیانای ناوچەی ماباتای عەفرین، سوپای تورک و چەکدارەکانی، ئاگریان بەرداوەتە زەوی گوندەکە و زیاتر لە هەزار داریی زەیتوونیان سوتاندووە".


ئاژانسی هاوار نیوز ئاماژەی بەوەداوە "لە دوای ئەوەی سوپای تورک و چەکدارەکان دەوروبەری گوندەکەیان ئاگرداوە، زیاتر لە هەزار داری زەیتوون لەو سنوورەدا سوتاون".


ئەمە لە کاتێکدایە، پێش چەند ڕۆژێکیش لە سنووری شارۆچکەی ڕاجۆی عەفرین، زیاتر لە سێ هەزاری داری سنوورەکەیان سوتاند.


پێشتریش ڕیکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان  سەدان بەڵگەی تاونکاری و تاڵانچێتی و کاولکاری چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و سوپای ئەو وڵاتەیان لە عەفرین بڵاوکردەوە.
هـ ـ ر