پاکستان.. لەتەقینەوەیەکدا ٨٥ کەس کوژران

جیهان

13/07/2018‌ 382 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەھۆی ھێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر کۆبونەوەیەکی بانگەشەی ھەڵبژاردن لە شاری مستونگ لە بلوچستانی وڵاتی پاکستان، لایەنی کەم ٨٥ کەس کوژران.


ئاژانسی ڕۆیتەرزی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە "بەھۆی ھێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر کۆبوونەوەیەکی ھەڵبژاردن لایەنی کەم ٨٥ کەس کوژراون و ١٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون".


ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ هەینی بانگەشەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەو وڵاتە دەستی پێکردوە.


کەمتر لە دوو ھەفتەی ماوە بۆ بەڕێوەچونی ھەڵبژاردنی وڵاتی پاکستان، کە بەھۆی نزیکبوونەوەی ھەڵبژاردنەکە توندوتیژی رووی لە وڵاتەکە کردووە.
هـ ـ ر