شارپرێس:
یانه‌ی بارسێلۆنا به
فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی فەره‌نسی له یانه‌ی سێڤیاوه بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند.
بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كی
فه‌رمیدا ڕایگەیاند "به 35.9 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ (كلیمێنت لێنگلێت)ـی به‌رگریكاری
فره‌نسی یانه‌ی سێڤییا گه‌یشتنه رێككه‌وتن".
بارسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش
كردووه "لینگلێتی ته‌مه‌ن 23 ساڵ به گرێبه‌ستێكی 5 ساڵی په‌یوه‌ندی به
یانه‌ی بلاوگرانای كه‌ته‌لۆنی كردووه".
لینگلێت پێشتر لیانه‌ی نانسی فره‌نسا پێگه‌یشتووه، دواتر له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2017 به
گرێبه‌ستێكی 4 ملیۆن پاوه‌ند بۆ یانه‌ی سێڤییا گواسترایه‌وه. لینگلێت له 73 یاری
بۆ سێڤییا چوار گۆڵ و یه‌ك ئه‌سیستی بۆ یانه ئه‌نده‌لووسیاییه‌كه كردووه.
هـ ـ ر