مێسی گەڕایەوە ڕاهێنەکانی یانەی بارسا

وەرزش

13/07/2018‌ 366 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسى کۆتایى بە پشووەکەى هێنا لە دەریاى کاریبى و بۆ ئامادەکارى بۆ وەرزى داهاتوو پەیوەندى بە بەرشەلۆنەوە کردەوە.


رۆژنامەى مۆندۆى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە "میسى ئەستێرەى یانەى بەرشەلۆنە گەڕاوەتەوە ئیسپانیا، دواى بەسەربردنى پشووەکەى لە دەریاى کاریبى، پاش کرانەدەرەوەى ئەرجەنتین لە مۆندیالى ٢٠١٨ى روسیادا".


رۆژنامەکە ئەوەشی وتوە "میسى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ هەینى لە یەکێک لە فرۆکەخانەکانى شارى بەرشەلۆنە دابەزیوە، وەک ئامادەکارى بۆ پەیوەندیکردن بە تیپەکەیەوە، پێش دەستپێکردنەوەى وەرزى نوێ".


رۆژنامەکە وتوشیەی "میسى پاشماوەى پشووەکەى لە ئیسپانیا بەسەردەبات، بەڵام بڕیاریداوە کورتى بکاتەوە".



هـ ـ ر