ترامپ رەتیدەكاتەوە رەخنەی لەتریزا مای گرتبێت

جیهان

14/07/2018‌ 445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رەتیكردەوە، كە لەبارەی دانوستانەكانی جیابوونەوەی بەریتانیا لەیەكێتی ئەورووپا رەخنەی لەتریزا مای سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە گرتبێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵ، دۆناڵد ترامپ لەلێدوانێكی رایگەیاندووە، لەبارەی دانوستانەكانی جیابوونەوەی بوریتانیا لەیەكێتی ئەوروپا رەخنەی لە سەرۆكوەزیرانی بەریتاینا، نەگرتووە.

هەر بەپێی هەواڵەكە، راشیگەیاند "ئەو ھەواڵانەی لەو بارەیەوە لەراگەیەندنەكانی بەریتانیا بڵاوكراونەتەوە ھەواڵی ناڕاستن".

قسەكانی ترامپ لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ بەریتانیا لە خوانێكدا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە، كۆبوونەوە و پاشانیش كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھاوبەش رێكخرا. 

هەروەها مەی لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا ئاماژەی بە پەیوەندی بەھێزی ھەردوو وڵات بەتایبەتی لەبارەی پرسی ئاسایش كردەوە و ئاماژەی بەوەشدا، كە ئەوان دەیانەوێت ھەماھەنگی نێوانیان بەھێزتر بێت. 

مەی ئاشكراشیكرد، كە لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ ترامپ تاوتوێی ھەماھەنگی ھاوبەشیان لەبەرەنگاربوونەوەی تاوان و تیرۆریزم كردووە. 

لەلایەكی دیكەش سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی قۆناغی جیابوونەوەی بریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا و رێككەوتنی بازرگانی لە نێوان وڵاتەكان رایگەیاند، بەریتانیا ھەر چییەك بكات، ئەوا ئەمریكا قبوڵیەتی و رێز لە بڕیاری ئەو وڵاتە دەگرن.

دۆناڵد ترامپ بە سەردانێكی چوار رۆژە بۆ بەریتانیا و سكۆتلەندا گەیشتە ناوچەكە و چاوەڕوانیش دەكرێت تا كۆتاییھاتنی سەردانەكەی ترامپ خۆپیشاندانەكان بە شێوەیەكی فراوان بەردەوام بن.

هـ ـ ح