فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێم بۆردومان دەكەن

کوردستان

14/07/2018‌ 849 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی گوندەكانی نیروەو رێكانیان لەسنوری ناحیەی شیلادزێ لەپارێزگای دهۆك بۆردومان كردووە.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا شەوی رابردوو ئەو ناوچانەیان بۆردومان كردووە، كە زیاتر لەجارێك بۆردومانەكەیان ئەنجامداوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە ناوچەكانی ئەو دوو گوندە ناوچەی گەشتیاری بوون‌و رۆژانی رابردوو ژمارەیەكی زۆر خەڵكی بۆ گەشت‌و سەیران سەردانیان كردووە.

تائێستا زیانەكانی ئەو بۆردومانانە نەزانراوەو زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، توركیا بەبیانووی گەریلاكانی پەكەكە ئەو ناوچانەیان بۆردومانكردووە.

هـ ـ ح