توركیا.. دوای دوو ساڵ كار بۆ هەڵگرتنی باری نائاسایی دەكرێت

جیهان

14/07/2018‌ 430 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیبراهیم كاڵم وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، رایگەیاند پێشبینی ئەوە دەكرێت لە ١٨ی تەمووز باری نائاسایی كۆتایی پێبێت.

ئیبراھیم كاڵن لەبارەی دووبارە راگەیاندنی باری نائاسایی راشیگەیاند "لەئەگەری رووبەڕووبوونەوەمان بەرامبەر ھەر ھەڕەشەیەكی نائاسایی، ئەوا میكانیزمی باری نائاسایی دووبارە رادەگەیەنین".

ئەوە لەكاتێكدایە لە 18ی تەمووزی ساڵی 2016وە باری نائاسایی لەتوركیا راگەیەنراوە، دوای ئەوەی لە 15ی تەموزی ئەو ساڵە بەشێك لەسوپای توركیا هەوڵی ئەنجامدرانی كودەتای سەربازییاندا، بەڵام هەوڵەكەیان سەركەوتوو نەبوو.

بڕیاری هەڵگرتنی باری نائاسایی دوای كۆبوونەوەی كابینەی نوێی حكومەتی توركیا بە سەركردایەتی سەرۆكی ئەو وڵاتە، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەكۆشكی سەرۆكایەتی كۆمار هات، كە شەوی رابردوو ئەنجامدرا.

ئیبراھیم كاڵن ئەوەشی راگەیاند، یەكێك لە گرنگترین ئەو پرسانەی كە لە كۆبوونەوەی كابینەی نوێ جەختی لەسەر كراوەتەوە بریتییە لە درێژەدان بە كارەكان و بەردەوامی خزمەتكردن.

هـ ـ ح