هەڵوێستی فەرمی ریاڵ مەدرید لەبارەی كڕینی نیمار

وەرزش

14/07/2018‌ 252 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید بەفەرمی هەڵوێستی لەبارەی هەوڵەكان بۆ كڕینی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان راگەیاند.

هەڵوێستەكەی ریاڵ مەدرید دوای ئەو هەموو دەنگۆیە دێت، كە ماوەیەكە باس لەوە دەكەن، یانەی ریاڵ مەدرید لەم هاوینە دەیەوێت نیمار داسیلڤای بەرازیلی بكرێت.

یانەی ریاڵ مەدرید لەبەیاننامەیەك رایگەیاندووە، كە بەهۆی پرسی كڕینی نیمار گوایە كێشە لەنێوان ئەوان‌و یانەی پاریس سان جێرمان دروست بووە.

یانەكە راشیگەیاندووە، كە ئەگەر ئەوان بیانەوێت یاریزانێكی یانەی پاریس سان جێرمان بكڕن، ئەوە راستەوخۆ دەچنە یانەكەو لەو بارەوە گفتوگۆیان لەگەڵ دەكەن.

یانەكە ئەوەشی راگەیاندووە، تائێستا بەفەرمی داوای كڕینی نیمار داسیلڤایان لەیانەی پاریس سان جێرمان نەكردووە، بەبێ‌ ئەوەی روونكردنەوەی زیاتر لەو بارەوە بدات.

هـ ـ ح