وێنە.. دەركەوتنێكی جیاوازی میلانیا ترامپ لەبەریتانیا

هەمەڕەنگ

14/07/2018‌ 1522 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، بەیاوەری میلانیا ترامپی هاوژینی، سەردانی بەریتانیای كردو بڕیارە چوار رۆژ لەو وڵاتە بمێنێتەوە.

ترامپ‌و میلانیا ئێوارەی رۆژی هەینی سەردانی بەریتانیایان كرد، كە لەكاتی سەردانەكە هاوسەرەكەی سەرۆكی ئەمریكا بەشێوەیەكی جیاواز دەركەوت.

جیاوازی دەركەوتنەكەی میلانیا بۆ جلوبەرگەكانی دەگەڕێتەوە، كە عەزییەكی رەنگ زەردی درێژو پانی لەبەركردووە، ئەوەش یەكەم جارە بەو شێوە جلوبەرگە دەردەكەوێت.

میلانیا ترامپ تەمەنی 48 ساڵە، دیزاینی ئەو عەزییەی لەبەری كردبوو، لە پاڵەوانی فیلمی "شازادە وەحش" وەرگیراوە، كە لە لایەن دیزاینەر جەیل مندڵ ئامادەكراوە.

هـ ـ ح