بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

14/07/2018‌ 341 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبەرزبوونەوە بەردەوامە، ئەوەش دوای ئەو زینجیرە بەرزبوونەوەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 88 سەنت بەرێژەی 1.18% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 75.33 مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 68 سەنت بەرێژەی 0.97% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە  71.01 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەچەند رۆژی رابردوو پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی چەند وڵاتێك هەیە، لەوانە ئەمریكاو لیبیا، كە ئەوەی دووەمیان كێشە بۆ هەناردەی دروست بووەو كێشەكەش بەردەوامی هەیە.

هـ ـ ح