سەرۆكە شۆخەكەی كرواتیا متمانەی بەهەڵبژاردەی وڵاتەكەی هەیە

جیهان

14/07/2018‌ 1515 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆلیندا كیتاروفیچی سەرۆكی كرواتیا، متمانەی بەهەڵبژاردەی وڵاتەكەی هەیە، ئەوەش بۆ بردنەوەی نازناوی مۆندیالی روسیای 2018.

كۆلیندا كیتاروفیچ رایگەیاند، كە متمانەیەكی زۆری بەیاریزانانی هەڵبژاردەی كرواتیا هەیەو دەتوانن لەیاری كۆتایی بە باشی رووبەڕووی هەڵبژاردەی فەرەنسا ببنەوە.

سەرۆكی كرواتیا راشیگەیاند، كە ئەوەندە متمانەی بەهەڵبژاردەی وڵاتەكەی هەیە، بەئاسانی یاری كۆتایی بەرنەوەو ببنە پاڵەوانی مۆندیالی 2018، كە ئەوە خەونی هەموو كرواتییەكە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە سبەی یەك شەممە یاری كۆتایی مۆندیالی روسیا لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنساو كرواتیا ئەنجامبدرێت.

كۆلیندا كیتاروفیچ، كە لەیارییەكانی رابردووی وڵاتەكەی، ئامادەیی هەبوو لەیاریگا، ئەوەشی راگەیاند، بۆ یاری كۆتایی دەچێتە روسیاو لەیاری كۆتایی ئامادەدەبێت‌و هانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دەدا.

هـ ـ ح