مارادۆنا بەرگری لەمیسی دەكات

وەرزش

14/07/2018‌ 279 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئەستێرەی پێشووی ئەرجەنتین بەرگری لەلیۆنێل میسی ئەستێرەی ئێستای وڵاتەكەی كردو هێرشیشی كردە سەر یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین.

مارادۆنا لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە میسی بەهەموو شێوەیەك خۆی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ماندوو كردووەو چی لەسەر بووبێت كردوویەتی، ئاستیشی زۆر باش بووە.

ئەستێرەكەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رەخنەی لەیەكێتی تۆپی پێی وڵاتەكەی گرت‌و راشیگەیاند، كە ئەو یەكێتییە لەلایەن، كەسانی گەندەڵ بەرێوەدەبرێت‌و هەر ئەوەش وایكردووە، كە ئەرجەنتین نەتوانێت پێش بكەوێت لەتۆپی پێ‌.

مارادۆنا جەختیكردەوە، ئەنجامی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەیارییەكانی مۆندیال خەتای یاریزانان نەبووە، بەڵكو ئەوەی سەرچاوەی كێشەكە بووە، یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین بووە، كە دەبێت ئەوە چارەسەر بكرێت.

هـ ـ ح