ترسی خۆپیشاندانەكان.. كوێت هێزی سەربازی رەوانەی سنوورەكانی عێراق دەكات

عیراق

14/07/2018‌ 880 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەسەڵاتی سەربازی كوێت رایگەیاند، كە هێزی سەربازی وڵاتەكەیان لەسەر سنووری عێراق زیادكردووە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەكانی بەسرە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی كوێت، سوپای ئەو وڵاتە، زیاتر لە 400 سەربازیان رەوانەی سنوورەكانی عێراق لەناوچەی بیابانی عبدلی كردووە، كە ئەوە دەروازەی سنووری نێوان هەردوو وڵاتە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، كوێت ترسی هەیە خۆپیشاندانەكانی ناوچەكانی بەسەر كاریگەری لەسەر دەروازە سنوورییەكە هەبێت، بۆیە ئەو هێزە سەربازییەی رەوانەی ئەو ناوچەیە كردووە.

چەند رۆژێكە خەڵی شاری بەسەر بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان، دەستیان بەخۆپیشاندان كردووەو خۆپیشاندانیش بەردەوامی هەیە، كە خۆپیشاندەران بڕیاری داخشتنی دەروازە سنووری‌و فڕۆكەخانەو رێگا سەرەكییەكانیان داوە.

هـ ـ ح