چەند ژمایەكی پێوانەیی بۆ مودریچ لەیارییەكانی مۆندیال

وەرزش

14/07/2018‌ 240 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەشانەوەی لۆكا مۆدریچی كرواتی‌و یاریزانی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە لەیارییەكانی مۆندیال بەردەوامەو چەند ژمارەیەكی پێوانەیشی تۆماركردووە.

بەپێی ئامارەكان لەیارییەكانی مۆندیال، لۆكا مۆدریچ 39.1 میل، كە دەكاتە 63 كیلۆمەتر لەیارییەكان رایكردووە، كە ئەوەش زیاتر لەهەموو یاریزانەكانی بەشدار لەمۆندیال.

هەروەها لۆكا مۆدریچ بە بەشداریكردنی لەسەرجەم یارییەكانی هەڵبژاردەكەی زۆرترین دەقە یاری كردووەو تائێستا لەسەر كورسی یەدەگ دانەنیشتووە.

هەڵبژاردەی كرواتیا ئێستا لەیاری كۆتایی مۆندیالەو لەبەرانبەر فەرەنسا یاری دەكات، كە ئەو یاریزانە هۆكاری سەركەوتنی هەڵبژاردەكەی بووە بۆ یاری كۆتایی مۆندیالی 2018ی روسیا.

هـ ـ ح

بەپەلە