یەكەم دەركەوتنی جۆرك كلۆنی دوای تووشبوونی بەرووداوی هاتووچۆ

هەمەڕەنگ

14/07/2018‌ 395 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیاكان یەكەم وێنەی هونەرمەندی ئەمریكی، جۆرج كلۆنیان بڵاوكردەوە، دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو.

لەوێنەكاندا دەردەكەوێت، كە جۆرج كلۆنی دوای ئەوەی نەخۆشخانەكەی بەجێهێشتووە لەئیتالیا چووەتە یاریگایەكی گۆڵف‌و بەشداری چالاكییەكی وەرزشی كردووە.

هەر لەوێنەكەدا دەردەكەوێت، كە كۆلۆنی لەو كاتەی یاریگاكە جێدەهێڵێت دەچێتە ئەو فڕۆكە تایبەتەی بڕیارە گەشتی پێبكات‌و خۆشەویستەكەی ئەلكسندەر وئیلاشی لەگەڵە.

جۆرج كلونی رۆژی 10ی ئەم مانگە لەئیتالیا تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو، بەو هۆیەوە بریندار بوو، رەوانەی نەخۆشخانە كراو دوو رۆژیش لەنەخۆشخانە مایەوە.

هـ ـ ح