وێنە.. شاكیرای گۆرانبێژ گەڕایەوە بۆ وڵاتی باو باپیرانی

هەمەڕەنگ

14/07/2018‌ 643 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاكیرای كۆڵۆمپی‌و كچە هونەرمەندی ناوداری جیهان، بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگی گۆرانیوتن، چووە وڵاتی لوبنان، كە خۆی بەرەگەز خەڵكی ئەو وڵاتەیە.

شاكیرا رۆژی پێنج شەممە چووە وڵاتی لوبنان‌و لەرۆژی هەینی بەشداری لەچالاكییەكانی ڤیستڤاڵی "مهرجانات اڵارز الدولیە" كرد، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو گەشتە نێودەوڵەتییەی دەستیپێكردووە.

شاكیرا لەكاتی سەردانەكەی بۆ لوبنان، باوكی‌و كوڕە هاوڕێكەی، جیراد پێكی‌و خوشكەكەی‌و دوو منداڵەكەی لەگەڵ بوون.

شاكیرا لەكاتی سەردانەكەی بۆ لوبنان‌و گەیشتن بەفڕۆكەخانەی ئەو وڵاتە، پێشوازییەكی گەرمی لێكراو خەڵێكی زۆری ئەو وڵات بەخێرهاتنیان لەخۆی‌و خانەوادەكەی كرد.

هـ ـ ح