مەترسی لەسەر رۆژئاوای كوردستان نامێنێت
روسیا كار بۆ پاشەكشەپێكردنی هێزەكانی توركیا لەسوریا دەكات

کوردستان

14/07/2018‌ 3352 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
روسیا كار بۆ پاشەكشەپێكردنی هێزەكانی توركیا لەسوریا دەكات، بەوەش مەترسی لەسەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان نامێنێت.

كەناڵی ئاڕتی راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، كە ناوەڕۆكەكەی باس لەهەوڵەكانی روسیا بۆ پاشەكشەپێكردنی سوپای توركیاو هێزەكانی سەر بەو وڵاتە لەسوریا دەكات.

كەناڵەكە بڵاویشیكردەوە، كە هەوڵەكانی روسیا سەرەتا لەرێگەی گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی توركیا دەبێت، بۆ ئەوەی حكومەتی ئەنقەرە خۆی بڕیاری پاشەكشە بدات لەناوچەكانی سوریا.

سوپای توركیا لەدوای رووداوی شەڕو پێكدادانەكانی سوریا، دەستی بە لەشكركێشی بۆ سەر ناوچەكانی باكووری سوریاو چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان كردو تەنانەت شاری عفرینی داگیركرد.

بەكشانەوەی سوپای توركیا مەترسی لەسەر ناوچەكانی تری رۆژئاوای كوردستان نامێنێت، كە ئەو ناوچانە بەدەست یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگەوەیەو توركیا بەوە ناڕازییە.

هـ ـ ح

بەپەلە