ڤیدیۆ.. قەڵایەكی دەریایی بەنرخی شوقەیەك بۆ فرۆشتن

هەمەڕەنگ

14/07/2018‌ 586 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قەڵایەكی مێژوویی لەناوچەیەكی دەریایی بەریتانیا، دانراوە بۆ فرۆشتن، كە نرخەكەی پارەی شوقەیەكە.

ئەو قەڵایە لەناوچە دەریاییەكانی باشووری بەریتانیایەو مێژووەكەی بۆ سەردەمی دەسەڵاتی ناپلیۆنی فەرەنسی دەگەڕێتەوە.

قەڵاكە ناوی "ستاك رۆك فۆرت"ەو لەسێ‌ نهۆن پێكهاتووە،  كە بە بەرد دروستكراوەو ژووری بەرگری‌و نووستن‌و دانیشتنی تێدایە.

ئەو قەڵایە پێشتر لەساڵی 2015 بەنرخی 198 هەزار دۆلار فرۆشرابوو، ئێستا نرخەكەی بۆ 530 هەزار كەمبووەتەوە، كە ئەوەش نرخی شوقەیەكە لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.

قەڵاكە لەساڵانی 1850 و 1852  دروستكراوەو بینایەكی سەربازییە، كە بۆ شوێنی 150 سەرباز دروستكراوەو بینایەكی تۆكمەیە.

هـ ـ ح