بەلجیكا لەسەر حسابی ئینگلتەرا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا

وەرزش

14/07/2018‌ 369 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەڵبژاردەی بەلجیكا ئێوارەی ئەمڕۆ بردنەوەی بەسەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا-دا تۆماركردو پلەی سێیەمی مۆندیالی بەدەستهێنا.

تۆماس مۆنییە لە خولەكی 4ی گێمی یەكەمدا گۆڵی یەكەمی بۆ بەلجیكا تۆماركرد، گێمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایی هات.

گۆڵی دووەمی بەلجیكا ئیدن هازارد هێرشبەری هەڵبژاردەكە لە خولەكی 82 دا تۆمارماریكرد، بەو ئەنجامەش بەلجیكا پلەی سێیەمی بەدەستهێناو هەڵبژاردەی ئینگلتەراش پلەی چوارەمی بەدەستهێنا.

هاوكات سبەی كاتژمێر 6:00ی ئێوارە هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و كرواتیا یاریی كۆتایی دەكەن، بەوەش كۆتایی بە مۆندیالی 2018ی روسیا دەهێنرێت.
ه.م