رێكخراوی تەندروسستی جیهانی داوای بە هاناوەچوونی هەزاران ئاوارەی سوریا دەكات

جیهان

14/07/2018‌ 126 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێكخراوی تەندروسستی جیهانی رایگەیاند، لەماوەی هەفتەیەكدا نزیكەی 15 كەس بەهۆی كەمبوونەوەی ئاوی لەشیانەوە گیانیان لە دەستداوە.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە راگەیەندراوێكدا داوادەكات بە هانای 210 هەزار كەس بگەن كە لەناوچەكانی باشوری سوریان، دەڵێت، "ئەو هاوڵاتیانە دەبێت بەپەلە پێداویستی تەندروستیان پێبگات، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئەو بارگرژیانانەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە نێوان گروپە چەكدارەكانی سوریا و حكومەتی دیمەشق بە هەماهەنگی روسیا روویدا".

بەپێی رێكخراوەكە گەیشتنی هاوكاری مرۆیی بە چەند ناوچەیەكی ئیدارەی شاری دەرعاو قونەیتڕە ئەستەمە، بەهۆی ئەوەی لە ژێر دەسەڵاتی گروپە چەكدارەكانی سوریادان، ئەوەش بووەتەهۆی ئەوەی قەیرانی تەندروستی بۆ زیاد لە 200 هەزار خەڵكی ئەو ناوچانە دروستبكات كە بەهۆی شەڕەكانەوە ئاوارەبوون.

هەروەها لەسەدا 75ی نەخۆشخانەكانی گشتی و ناوەندەكانی تەندروستی لە دەرعا و قونەتڕە داخراون و تەنها چەند بەشێكیان كاردەكەن، لەوبارەیەوە رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە، هەموو ئەو بریندارانە كە سەدان منداڵ و ژنی دوو گیانیان تێدایە پێویستیان بەهاوكاریكردنی بەپەلە هەیە.
ه.م

بەپەلە