شارپرێس:
فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، چه‌ند
موشەکیکی ئاڕاسته‌ی چه‌ند بنکەیەکی بزوتنه‌وه‌ی
حه‌ماس كرد، له كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستین.
ئەمڕۆ شەممە ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویکردووەتەوە "له زاری
سوپای ئیسرائیل-ه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه
له وه‌ڵامدا حه‌ماس چه‌ند مووشه‌كێكی ئاڕاسته‌ی
ئیسرائیل كردووه".
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەداوە" هێرشی
كردووه‌ته‌وه سه‌ر زیاتر له ٤٠ ئامانجی سه‌ربازی
حه‌ماس، و رونیكردووه‌ته‌وه هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆ
فروانترین ئۆپه‌راسیۆنن له‌دوای شه‌ڕی ساڵی ٢٠١٤ی
نێوان ئیسرائیل و غه‌زه".
هێرشەکانی ئیسرائیل چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی
غه‌زه‌ی هه‌ژاند و له به‌رامبه‌ردا چه‌كدارانی
حه‌ماس ڕایانگه‌یاند ٥٠ مووشه‌كیان ئاڕاسته‌ی
ئیسرائیل كردووه.
هـ ـ ر